ئاگاداری
ئاگاداری
ئێمە لە فەیسبووک

مانای وشەی کوردی - وشەی کوردی ڕەسەن

 چەندین وشەی کوردی پەتی (واتای وشەی کوردی)

ناندین

جوابە جەنگێ

تیانوس، تیانووس

ئەهریمەن

خواردەمەنی، بەتایبەت چێشتی شەو، شام.

تەویلە و ئاغەڵی مەڕ و ماڵات.

جۆرێکە لە سفرە کە لە چەرمی ئاژەڵی ماڵی درووستیان دەکرد.

قووماش، پارچە، بە تایبەت پارچەی جلوبەرگی ئافرەتان.

تاوی بادراوی پێچ و کڵاو و جامانەی پیاوان.

مخروطی، لە فلێزێک کە لە کاتی دوورمان لە قامکی دەکەن تا دەرزی لە قامک ڕۆنەچێ.

کانییەک کە بەهارێ دەتەقێ و دوو مانگ بەهار وشک دەکا، چونکە کانی دایمی نییە و درۆ دەکا.

گیایەک کە باقەی وێنجە و هی تری پێ دەبەستن، کە لێک بڵاو نەبێ، زۆرتر گیایەک بە نێوی چینچک کە درێژە، دەیاندروویەوە و بایاندەدا وەکوو تەنافی لێ بێت و باقەیان پێ دەبەست.

ئەو کەسەی بە دوای دروێنەواندا، گیا و گەنمی درواو کۆ دەکاتەوە.

گیایەکە دڕکدار (دڕووی هەیە) کە بە زەویدا بڵاو دەبێتەوه.

زەوییەک کە چی لێ دانەچێنن و شێوەی مەتاعی بێ و گیا و گزرەی لەوێ گێرە بکەن.

جێی بژوێن کە مەڕی لێ لەوەڕاوە و چی پێوە نەماوە و بۆتە زەوییەکی ڕووتەن، دەڵێن کاتۆر کراوە.

گیایەکی دڕکدارە (دڕووی هەیە) و بە زەویدا ڕادەکشێ.

داری درێژ کە بۆ بانی خانووی بەکاری دێنن. جار هەیە بە کەسێکی کز و باریکیش دەڵێن "تەژە و وشک و ڕەق" کە هەڵبەت ئاخافتنێکی جوان نییە.

دارێکی ئەستوور بۆ بانی خانووی بەکار دەبرێ و وەکوو ستوونی ڕایەڵکراوی ئەسڵی بەکار دەبرێ و دارەکانی دیکەی سەربان دەکەونە سەر ئەو، ئەویش لەوانی دیکە ئەستوورتر و مەحکەمترە.

جار هەیە مەڕ یان بزن بێچووەکەی وەخۆ ناگرێ، لێی نەبانە، لێی لالووتە، شیری ناداتێ، بەو کەسەی کە بێچووە ساواکە بە دایکەکەی هەڵبگرێتەوە تا وەخۆی بگرێ، پێی دەڵێن بانوک.

بێشەڵانی ناو ڕووبار و چەم. شوێنێک بۆ کەس یان کەسانێک قۆڕغ کرابێ، بۆ وێنە حەمام بۆ کەسانێک قۆڕغ کرابێ و بۆ خەڵکی دیکە یاساغ کرابێ، واتا مەمنووع کرابێ.

ئێرەقە، داری نێوان نیر و دەندە. مژانە. باسکەوجاڕ.

ئامرازێکە بۆ جووت و کێڵ. دارێکە دەخرێتە سەر ملی ئەو ئاژەڵەی جووتی پێدەکەن. بۆ کۆیلە کردن و چەوساندنەوەی گەل و نەتەوە و کەسیش دەکرێ ئیلهامی لێ وەرگیرێ، مامۆستا هێمن: نیری یەخسیری لە ئەستۆ داڕنی. بەمانای لەژێر دەسەڵات و کۆیلایەتی هاتنە دەر.

بنەماڵەیەکی لادێیی کە زەوی و زار و جووت و بەندەی نەبێ. بەو پارچە ڕەشانەش دەڵێن کە بەفری لەسەر تواوەتەوە و زەوی ڕەش لە ژێر بەفر وەدیار کەتووە.

شوان شەوانە مەڕ هەڵدەستێنێ و دەیلەوەڕێنێ و دواتر لە شوێنێک بۆ پشوودان مۆڵی دەدا.

قلێچکە، جلی نیوەی سەرتر لە کەمەری ژنان، وەکوو کەوای پیاوان.

تەختە ڕەشەکانی لە مووی بزن سازکراو و لێک دووراو بۆ ڕەشماڵ، پارچەی ڕەشماڵ، تەختە تەختە لێکی دەدوورن و دەبێتە ڕەشماڵ، چوونکە ڕەنگی ڕەشە هەر بۆیە ژنانی کورد کاتی شین بۆ ئازیزانیان دەڵێن کوێنت دەبەر کردم، واتا بۆ مەرگی تۆ ڕەش پۆش بووم.

کەوچکێکی دەسک درێژە و دەم پانە لە دار درووست دەکرێ بۆ لێکدانی چێشتی ناو مەنجەڵ بەکار دەبرێ.

دیوارێک کە لاواز بووە یان درزی تێکەوتووە و ئەگەری داتەپین و ڕووخانی هەیە، دیوارێکی یارمەتیدەری پێوە لێدەدەن پێی دەڵێن بەڕهەڵێخ.

کەسێک بە هەر هۆکارێک زەوی پێ ناچێندرێ، دەیدا بە کەسێک و پێنج بەش و یەک بەش، بۆ وێنە پێنج پووتی گەنم بووە، یەک پووت بۆ کابرای سەپان و پووتێک بۆ خاوەن زەوی، هەڵبەت لە حاواندنەوەی مەڕوماڵاتیشدا ئەو کارە دەکرێ و بەو پیاوە دەڵێن سەپان.

داری وە ئامووری دەخەن و بە پەت کەڵ و گا دەیکێشن و شێوەردی پێ ساف و لێک و لووس دەکەن، شێوەرد بە زەویی کێڵدراو دەڵێن.

ئامرازێکە لە دار و پێچکدار کە منداڵ دەستی پێدەگرێ و بە یارمەتی ئەو دەڕوات تا زووتر پێ هەڵگرێ.

دوو داری درێژ سەریان تێک دەکەن و کڵۆشی گەنمی پێ دەبەنە سەر خەرمان، بە پەت کەڵ و گا دەیانکێشنەوە بۆ سەر خەرمان.

ئەو پەتە پانەی بە بەنی ڕەنگاوڕەنگ وەک کەژو دەیهۆننەوە بۆ بەستنەوەی دەست و لاقی منداڵ لە ناو لانکە، بێشکە، شیعری لای لایەی مامۆستا هەژار: لە نێو کورد نەبێ، دەسرازە نییە ئەو بەند و قفڵ و قەڕازە چییە؟.

هەنگوینێک کە مێش لە شاخان و لە قەڵەشتە بەرد و دار دایدەنێ و زۆر بە بایەخە.

وەکوو بەڕووی لە داری بەڕوو دەبێتەوە، لە مازووش دەبێ، گوڵوانیشی پێ دەڵێن، بە قەرای گزگل دەبێ.

زەوییەک بەندەنێکی چڕ بە گژوگیا مەڕوماڵاتی لێ دەلەوەڕێنن.

پەتێک کە شوان لە دەستی خۆی و لە لاقی مەڕ یان بزنی دەکا تا کاتێک شەو خەوی لێکەوت و مێگەل دوور بێتەوە پەتەکە بکێشرێ و شوان وەخەبەر بێت.

دەرگای تەویلە و ئاغەڵ و پەرژین کە لە شووڵی بی ساز دەکرێ.

لە دڕک و دارە کە لە دەوری ڕەز و باخچە و جێ مۆڵی شەوی ماڵات لێی دەدەن بۆ پارێزگاری.

لە دەمی گای دەکەن تا لە کاتی گێرە دەغڵ و دانەکە نەخوا.

زەوییەک کە حاسڵاتەکەی دووراوەتەوە، بەو زەوییە دەڵێن پەرێز.

حەوشەیەکی لە تامان پێکهاتووە هەر لە چەشنی پەرژین.

لە سووچێکی ئاوایی شوێنێک کە لە زستاندا تفاقی بۆ ئاژەڵ لێ ڕۆ دەکەن.

بۆ ڕەنگی ئاماڵ شین و سپی ئەسپ و ئاژەڵان بەکار دەبرێ، جار هەیە بە تەوس و تەشەر بۆ کەسێکی بەکار دەبەن کە شتێکی ناحەزە و بێ ئەدەبییە.

پاشماوەی ئاگر لە ئاگردان. سەرچاوە و بنەمای وشە.

سەرچاوە، چاوگ. لە ئەدەبیات بۆ بنەما و سەرچاوەی وشە و مەبەستی بەکارهاتوو، بەکار دەبرێ.

ئەو جێیەی بۆ ڕاو کەمین دەکەن. شوێنی تێپەڕبوونی ڕاو. شوێنی ڕاوەستانی ئاو وەکوو سەد و بەنداو.

کۆتا شوێنی کێوێک شاخێک، باسکێک، ئاسۆ.

بستوو. ملەی کێو. شیعرێ مامۆستا هێمن: تۆی لە من ون کرد و منی لە تۆ دوور، ئەو بستۆکەی ناویان ناوە سنوور.

دیوارێکی بەردچن بە قەراغی باخ و باخچە و زەوی و قەبرستاندا دەیکێشن.

زەوییەکی زۆر نەرم وەکوو ڕەڵم و هەڵبەت بێ حاسڵ.

زەوییەک کە گڵی زۆر بێ و قاچ بگرێ، زەوی پڕ لە قوڕ.

لەناکاو دەرپەڕین، بە فارسی دەبێتە جهش ناگهانی.

چوون و ڕۆیشتن و خوار و پێچە کردنی کەروێشک بۆ شوێنە ونکە.

خۆ حەشاردانی کەروێشک لە زستان بۆ ئەوەی ڕاو نەکرێ، کەروێشک لە خوزەدایە.

بەرخ و کاریلە کە گوانی دایکیان دەمژن و تووند و بە تەکان دەمیان لە گوانی دایکیان دەدەن.

کاتێک بۆ وێنە سەگ هەڕا دەکاتە سەر سەگ یان ئاژەڵ یان مرۆڤێک، دەڵێن تێی بەربوو.

بێچووی بزن، کاژەڵە، کاریلەیەکی بێ دایک کە بزنێکی دیکە بۆ مژینی شیر وەخۆی ناگرێ.

دارە ئەسڵییەکانی کە وەبەر چادر واتا ڕەشماڵی دەدەن.

چین چینی بەردەکانی ناو قەدی شاخ و کێو.

کۆمایەک بەرد کە لەسەر یەک کۆیان دەکەنەوە.

قاپ و قاچاخ، دەفری لە گڵ دروست کراو کە لە ناو ئاگردا سووریان دەکردنەوە.

دارێکە لە ناو لۆلەپی مەشکە.

لە مووی بزن ساز دەکرێ و تفاقی پێ ڕادەگوازن.

هەژەند، هەژان.

فەراژووبوون.

پێنوس، پێنووس.

تراویلکە.

بەرزەبێژ.

ئاسانسەر، سەرخەر.

سەبیلە.

خودکار.

لەچەرن.

ساوێر.

بەرئاوەز.

هەورەبان.

یادگا.

خۆکار.

لەبەرگرەوە.

بیستۆک.

بەرخی بچووک.

بڵندگۆ.

پەڵپ.

دارێکە بۆ ڕاگرتنی مەشکە.

گیایەکە وەکوو ماش دەچێ.

دروێنەوان.

دووگەی مەڕ و بەران.

بزن و مەڕی نەزۆک.

ئەندازە.

خاڵیگە، بەتاڵایی کەلەکە.

ترۆپک و قەدپاڵی شاخ.

چوڕە، لە چۆلەکە گەورەترە.

پڕ، لێوانلێو.

پلیکان، نێردیوان.

گیایەکە وەکوو پاقلە دەچێ.

بارانی تا مانگ و نیوێک پاییز.

زەوەند، لەوەڕ و گیا و گوڵی زۆر.

قەڵش و درزی کێو و شاخ و زەوی.

قاقڕ، زەوی بێ ئاو و گژوگیا.

وەکوو لباد پانە و لە پاشکۆی ئەسپی دەکەن.

جل و بەڕی وڵاغی پێ قایم دەکەن.

مرۆڤێکی بەڵەک، ڕوخساری پەڵەی تێکەوتووە.

ڕەگی پشت ئەژنۆ.

خەندەک، دیوار.

ئاژەڵێک کە زگی پڕ بێ.

دەفرێکی ساز کراو لە خوری و مووی بزن کە دە پازدە پووتی گەنم دەبا.

دارەکانی قەراغ ڕەشماڵ، کە ڕەشماڵەکە ڕادەگرن نەکەوێ و با نەیبا.

جووتیار، خاوەنی زەوی و زار.

بەردانی کار و بەرخ لە دایکیان بۆ مژینی شیر.

پیاوی بەردەستی کوێخا لە ناو ئاوایی.

شوێنی گێرە و خەرمان.

ئولفەت، خووگر، ئۆگر.

کەروێشکی دۆزراوەی کاتی ڕاو.

بەنێکی چندراو لە پشتی ئەسپ دەیبەستن، پاشکۆی زین.

داو، تەڵە بۆ ڕاوی باڵندە و ئاژەڵان.

ئاژەڵێک شاخی پەڕیبێ. قامکی ناتەواوی مرۆڤ. قەلاندۆشی مرۆڤ.

لە دەوری ڕەشماڵی دەدەن تا ڕەشماڵ بڵاو نەبێتەوە.

کەنگر کە پیر بوو، ناو گوڵەکەی دانی وردی تێدایە و بۆ خواردنیش دەبێ.

گەنمێک پاییز دایچێنن و دەکەوێتە ژێر بەفر و هەڵدەدا.

زەوییەک کە دەیدەن بە کەسێکی هەژار کە بۆ خۆی دایچێنێ.

پێشبەندێک ژنان لەکاتی کاروباری ماڵ لە خۆی دەبەستن.

کۆپی کرا