Web Analytics
ناوەکانی شاری قودس

ناوەکانی شاری قودس

ناوەکانی شاری قودس
ناوەکانی شاری قودس.

ناوەکانی شاری قودسی پیرۆز

١- "مسجد الأقصی"
﴿ خوای گەورە دەفەرموێت:
سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلاً مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِير ﴾.
٢- "القدس"
کە ناوی سەرەکی شارەکەیە.
3- "بیت المقدس"
لە فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ هاتووە:
❞أَنَّ سُلَيْمَانَ بْنَ دَاوُدَ ﷺ لَمَّا بَنَى بَيْتَ الْمَقْدِسِ سَأَلَ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ خِلاَلاً ثَلاَثَةً سَأَلَ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ حُكْمًا يُصَادِفُ حُكْمَهُ فَأُوتِيَهُ وَسَأَلَ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ مُلْكًا لاَ يَنْبَغِى لأَحَدٍ مِنْ بَعْدِهِ فَأُوتِيَهُ وَسَأَلَ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ حِينَ فَرَغَ مِنْ بِنَاءِ الْمَسْجِدِ أَنْ لاَ يَأْتِيَهُ أَحَدٌ لاَ يَنْهَزُهُ إِلاَّ الصَّلاَةُ فِيهِ أَنْ يُخْرِجَهُ مِنْ خَطِيئَتِهِ كَيَوْمِ وَلَدَتْهُ أُمُّهُ❝.
٣- "القدس الشریف"
لە سەردەمی عوسمانیەکان ئەو ناوەی بۆ بەکارهاتووە.
٤- "البلاط"
کە بە مانای (ڕاست) و (تەخت) دێت، بۆیە ناوەی بۆ بەکارهاتووە چونکە شاری "قودس" زەویەکی ڕاست و تەختی هەیە.
٥- "ئورشەلیم"
بەپێی لێکدانەوەی وشەکاری لە (ئاور شەلیم)ـەوە هاتووە، واتە (ئاگری سەلامەت)، دەکرێت یەکێك بێت لە نازناوەکانی پێغەمبەر (ابراهیم) سەللمی خودای لەسەر بێت و ئاماژەیەک بێت بۆ ئەو ڕووداوی خستنە ناو ئاگر کە بەسەری هات، خوای گەورە دەفەرموێت:
﴿ قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا عَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ ﴾
سورة الأنبياء، آية 69.
ئەم ناوە بۆ یەکەمجار لەلایەن خەڵکی وڵاتی 'ئاشوری'بەکارهاتووە بۆ شاری قودس کە ئەوکات شارەکە 'بەنی ئیسرائیل'ی تێدا بوون و نەوەی پێغەمبەر (إبراهیم) بوون، سەلامی خودای لەسەر بێت.
هەروەها شیعری عەڕەبی سەردەمی 'جاهیلی' ماوە کە بەو ناوەوە باسی شارەکەی کردووە،
(الأعشی) دەڵێت:
❞و قد طفت للمال آفاقه، عمان فَحِمص فَأورشليم❝.
جگە لەوەش مێژوونووس و زاناکانی "سەردەمی عەباسیەکان"ـیش ئەو ناوەیان بۆ بەکار هێناوە، بۆ نمونە:
یاقوت الحموي(رحمه الله) لە کتێبی ❜معجم البلدان❛ باسی ئەو شارە دەکات و بە "أوریشلم" ناوی هێناوە و دەڵێت:
❞هەندێ جار کورتکراوەتەوە بۆ (أوارة)❝
 وەك ئەوەی کە (أبو زید) دەڵێت:
❞عداویة هيهات منك محلها، اذا هي احتلت بقدس أوارة❝.

واتە ئاسایی بووە ئەو ناوە لەناو موسڵمانان بەکاربێت، بەڵام کە جولەکەکان "فەلەستین"یان داگیرکرد بە دوژمنکارانە و لە ڕقی 'ئیسلام' ناوی "قودس"یان لە شارەکە کردەوە، تا مۆرمی ئیسلام و مسوڵمانانی لێبکەنەوە، هەربۆیە لەبری "قودس" ئەو ناوەیان بەکاهێنا، دەنا خۆی لە بنەڕەتدا ئاساییە هەر شار و ناوچەیە️ك لە ناوێك زیاتری هەبێت و زۆر شار هەیە بەپێی سەردەمەکان چەند ناوێکی هەیە.

جا بەکارهێنانی "ئۆرشەلیم" بۆ ناوهێنانی "شاری قودس"ی پیرۆز لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا پەسەند نییە، چونکە ئەو کەسانەی بەکاری دەهێنن تەنها 'جولەکەکان'ن یان هاوئاواز و دارودەستەی 'جولەکە'ن، بەو مەبەستەش بەکاری دەهێنن كە یەکێك لە پیرۆزترین ناوەکانی شارەکە کە ناوی (قودس)ـە لەو شارە دابماڵن.

٦- "یبوس"
نزیکەی 3000 ساڵ پێش ئێستا ئەم ناوەی بۆ بەکارهاتووە.
٧- "مدینة داود"
لە سەردەمی پێغەمبەر (داود) سەلامی خودای لەسەر بێت، ئەم ناوەی بۆ بەکارهاتووە.
٨- "ایلیاء"
یەکێکی ترە لە ناوەکانی "شاری قودس"ی پیرۆز.
__________________________________
وەرگیراوە لە پەیجـــی شـــارســـتانییەتـــی ئیســـلامـــی
تومبلەر
بابەتەکان
android app
Sitemap