ناوەکانی بەهەشت
ناوەکانی بەهەشت لە قورئانی پیرۆز
لە قورئانی پیرۆز بەهەشت بەم ناوانە هاتووە : دار القرار، دار السلام، الفردوس، طوبى، جنة عدن، الحسنى.
ناوەکانی بەهەشت
جَنَّةُ الخلدِ
پەروەردگار لە قورئانی پیرۆز دەفەرمووێت : ( قُلۡ أَذَٰلِكَ خَيۡرٌ أَمۡ جَنَّةُ ٱلۡخُلۡدِ ٱلَّتِي وُعِدَ ٱلۡمُتَّقُونَۚ كَانَتۡ لَهُمۡ جَزَآءٗ وَمَصِيرٗا )
[١٥قُلْ أَذَٰلِكَ خَيْرٌ أَمْ جَنَّةُ الْخُلْدِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ ۚ] جا بۆ ئەوەى زیاتر ئێشیان پێ بگا، خوا دەفەرموێ: پێیان بڵێ: ئاخۆ ئەو حاڵەى کافرانە چاکترە، یا ئەم بەهەشتە هەتا هەتاییە کە بەڵێنى بە خواناسان و پارێزگارانى سنوورەکانى خوا دراوە؟! [كَانَتْ لَهُمْ جَزَاءً وَمَصِيرًا] کە لە دوا ڕۆژدا هەم پاداشتی کارەکانیانەو، هەم جێ و شوێنى گەرانەوەشیانە.
( ٱدۡخُلُوهَا بِسَلَٰمٖۖ ذَٰلِكَ يَوۡمُ ٱلۡخُلُودِ )
[٣٤ ادْخُلُوهَا بِسَلَامٍ ۖ ذَٰلِكَ يَوْمُ الْخُلُودِ] پێیان دەوترێ فەرموون: هەموو بە ئاسوودەیى و ئارامیەوە بچنە ناو بەهەشتەوە، ئەوە رۆژى هەتا هەتایى و نەمرییە .
جنَّة الفردوس
( إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ كَانَتۡ لَهُمۡ جَنَّٰتُ ٱلۡفِرۡدَوۡسِ نُزُلًا )
[١٠٧ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ] بێگومان ئەوانەى ئیمان و باوەڕیان هێناو، کردەوەى چاکیان ئەنجام دا [كَانَتْ لَهُمْ جَنَّاتُ الْفِرْدَوْسِ نُزُلًا] هەر لەزووەوە باخەکانى فیردەوسمان کردۆتە جێى پەزێراییان. ((إنَّ في الجَنَّةِ مِئَةَ دَرَجَةٍ، أعَدَّها اللَهُ لِلْمُجاهِدِينَ في سَبيلِ اللّهِ، ما بيْنَ الدَّرَجَتَيْنِ كما بيْنَ السَّماءِ والأرْضِ، فإذا سَأَلْتُمُ اللّهَ، فاسْأَلُوهُ الفِرْدَوْسَ، فإنَّه أوْسَطُ الجَنَّةِ وأَعْلَى الجَنَّةِ - أُراهُ - فَوْقَهُ عَرْشُ الرَّحْمَنِ، ومِنْهُ تَفَجَّرُ أنْهارُ الجَنَّة)). صحيح البخاري، كتاب الجهاد والسير، باب درجات المجاهدين في سبيل الله، حديث: ٢٦٥٥. واتە: بێگومان بەهەشت سەد پلەیە، خودا ئامادەى کردووە بۆ موجاهیدان و شۆڕشگێران، دوورى هەر یەکێکیان لە یەکدى بەقەد دوورى ئاسمان و زەمینە، وە هەرکات داوایەکتان لە خودا کرد داواى فیردەوسی لێبکەن، چونکە فیردەوس چەق و ناوەڕاست و لاى سەرووى بەهەشتە، وە لەسەروى فیردەوسەوە عەرشى خودا هەیە، هەرچوار جۆبارەکانى بەهەشتیش هەر لەوێ هەڵدەقوڵێن.
جنَّة عَدن
( جَنَّٰتِ عَدۡنٖ مُّفَتَّحَةٗ لَّهُمُ ٱلۡأَبۡوَٰبُ )
[٥٠ جَنَّاتِ عَدْنٍ مُّفَتَّحَةً لَّهُمُ الْأَبْوَابُ] چەند بەهەشتێکى دەرگا واڵاو لەسەر پشتە بۆیان، ئامادەو چاوەڕوانى هاتنیانە .
دارُ السَّلام
( ۞لَهُمۡ دَارُ ٱلسَّلَٰمِ عِندَ رَبِّهِمۡۖ )
[١٢٧ لَهُمْ دَارُ السَّلَامِ عِندَ رَبِّهِمْ ۖ ] ئەو خاوەن باوەڕانە لە پەروەرندەی خۆیانەوە (دار السلام- بەهەشت)یان بۆ هەیە.
دارُ المُقامة
( ٱلَّذِيٓ أَحَلَّنَا دَارَ ٱلۡمُقَامَةِ مِن فَضۡلِهِۦ لَا يَمَسُّنَا فِيهَا نَصَبٞ وَلَا يَمَسُّنَا فِيهَا لُغُوبٞ )
[٣٥ الَّذِي أَحَلَّنَا دَارَ الْمُقَامَةِ مِن فَضْلِهِ] ئەو خوایەى کە ئێمەى لە چاکەى خۆى لە ماڵى مانەوەو نەفەوتاندا (واتە: لە بەهەشتدا) جێنشینکرد [لَا يَمَسُّنَا فِيهَا نَصَبٌ وَلَا يَمَسُّنَا فِيهَا لُغُوبٌ] تێیدا هیچ ماندویەتیى و خەستەگیمان پێناگات.
دار الحيوان
( وَإِنَّ ٱلدَّارَ ٱلۡأٓخِرَةَ لَهِيَ ٱلۡحَيَوَانُۚ )
[وَإِنَّ الدَّارَ الْآخِرَةَ لَهِيَ الْحَيَوَانُ ۚ ] چونکە بێگومانە هەر ماڵی قیامەت و ژیانی ئەوێ، زیندەگیی و ژیانە.
الجنّة
( ٱدۡخُلُواْ ٱلۡجَنَّةَ بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ )
[ادْخُلُوا الْجَنَّةَ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ] دەفەرموون بەهۆی ئەو کردەوە چاکانەوە کردتانن بچنە بەهەشتەوە.
جنَّات النَّعيمِ
( إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمۡ جَنَّٰتُ ٱلنَّعِيمِ )
[٨ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ] بێگومان ئەوانەى باوەڕیان هێناو کاروکردەوە چاکەکانیان ئەنجامدا [لَهُمْ جَنَّاتُ النَّعِيمِ ] باخاتى پڕ نازو نیعمەتى بەهەشتیى نەبڕاوەیان بۆ هەیە .
المقامُ الأمينِ
( إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي مَقَامٍ أَمِينٖ )
[٥١ إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي مَقَامٍ أَمِينٍ] بێگومان پارێزکاران لە جێگایەکى هێمن و ئاساییشدان.
مقعدُ صدقٍ
( فِي مَقۡعَدِ صِدۡقٍ عِندَ مَلِيكٖ مُّقۡتَدِرِۭ )
[٥٥ فِي مَقْعَدِ صِدْقٍ] لە جێگایەکى خۆش و پەسەندان [عِندَ مَلِيكٍ مُّقْتَدِرٍ ] لەلاى خواى پاشاى بە دەسەڵات، لەوێ شادمان و خۆشنوودن.
دار القرار
( يَٰقَوۡمِ إِنَّمَا هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا مَتَٰعٞ وَإِنَّ ٱلۡأٓخِرَةَ هِيَ دَارُ ٱلۡقَرَارِ )
[٣٩يَا قَوْمِ إِنَّمَا هَـٰذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا مَتَاعٌ] ئەى هۆزەکەم! بەڕاستیى ژیانى ئەم دونیایە تەنها لەززەت بردنێکى بە پەلەیە [وَإِنَّ الْآخِرَةَ هِيَ دَارُ الْقَرَارِ ] و بەراستیى تەنها ماڵەکەى تر (بەهەشت) جێى هەمیشەیى و ئیستیقرارە.
دار المُتّقين
( ۞ وَلَنِعۡمَ دَارُ ٱلۡمُتَّقِينَ )
[وَلَنِعْمَ دَارُ الْمُتَّقِينَ ] و بێگومان خانەى پارێزگاران چاکخانەیەکە .
الحُسنَى
( ۞لِّلَّذِينَ أَحۡسَنُواْ ٱلۡحُسۡنَىٰ )
[٢٦ لِّلَّذِينَ أَحْسَنُوا الْحُسْنَىٰ ] بۆ ئەوانەش چاکە دەکەن، پاداشی زۆرچاک و بەهەشت هەیە.
الغُُرفة
( أُوْلَٰٓئِكَ يُجۡزَوۡنَ ٱلۡغُرۡفَةَ بِمَا صَبَرُواْ وَيُلَقَّوۡنَ فِيهَا تَحِيَّةٗ وَسَلَٰمًا )
[٧٥ أُولَـٰئِكَ يُجْزَوْنَ الْغُرْفَةَ بِمَا صَبَرُوا] دەیەم: ئا ئەو بەندە بەڕێزانە، کە ئەو هەموو سیفەتە قەشەنگانەیان هەیە لە پاداشى خۆ ڕاگرتنیان ژوورە ڕازاوەکانى بەهەشتیان پێدەدرێ، هەر لەوێش پایەو پلەى بەرزو بڵندیان دەدرێتێ لەسەر خواپەرستیى [وَيُلَقَّوْنَ فِيهَا تَحِيَّةً وَسَلَامًا] وە لە لایەن فریشتەکانیشەوە بە سڵاوو دروود پێشوازییان لێدەکرێ.
ناوەکانی دەرگای بەهەشت
- بابُ الريَّان
- باب الصدقة
- باب الصّلاة
- باب الجهاد
- بابُ التّوبةِ
- بابُ الزَّكاةِ
- بابُ الحجِّ
- باب العمرةِ
- بابُ الصِّلةِ
- بابُ الكاظمينَ
- بابُ الرّاضين
- بابُ الَّذينَ لا حسابَ عليهم