گرنگی زمانی عەرەبی
فێربوونی عەرەبی گرنگە بۆ موسوڵمان چونکە زمانی قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەرە صلى الله عليه وسلم، وە پێویستە بۆ ئەوەی لە قورئان و سوننەت و بیروباوەڕ و سەرجەم مەسەلەکانی تری شەریعەت تێبگەین، بۆیە چەند ڕێگایەک باس دەکەین بۆ فێربونی عەرەبی.
فێربوونی زمانی عەرەبی
- خوێندنەوە: بێگومان خوێندنەوە بە سەرچاوەیەکی گرنگ دادەنرێت بۆ فێربوونی هەموو شتێک و بەتایبەتیش فێربونی عەرەبی، ئەمەش لەڕێگەی خوێندنەوەی ئەو کتێبانەی بە زمانی عەرەبی نووسراون و پێویستە لەدوای خوێندنەوەی هەوڵ بدرێت لەو ڕستە و وشانە تێبگەی کە خوێندووتە.
- کتێبەکان: گرنگی دان و خوێندنەوەی ئەو کتێبانەی کە قەواعیدی عەرەبی شەرح دەکەن، چونکە فێربوونی قەواعیدی عەرەبی زۆر گرنگە و یەکەمین هەنگاوە بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی، پێویستە بە وردی بیانخوێنیتەوە و لێیان تێبگەیت.
- نووسین: هەر شتێک دەخوێنیتەوە لە کتێب یاخود مۆبایل و کەناڵەکانی فێربونی عەرەبی پێویستە دواتر بیانووسیت بۆ ئەوەی لە بیرت نەچێت و باشتر لێیان حاڵی بیت، هەروەها لەڕێگەی نووسینەوە دەتوانی ڕستە دروست بکەیت و هەوڵ بدەیت هەڵەکانی ڕستەکە ڕاست بکەیتەوە و زیاتر هەوڵ بدەیت بۆ ئەوەی هەڵەکان دووبارە نەکەیتەوە.
- گوێگرتن: گوێگرتن لەو کەسانەی کە قەواعیدی عەرەبی و ڕێزمان شەرح دەکەن، بێگومان لە ئەمڕۆدا ئەم ڕێگایە ئاسان کراوە ئەویش لەڕێگەی مۆبایلەکەتەوە دەتوانی دەتوانی گوێ لەو کەسانە بگریت کە بە زمانی عەرەبی قسە دەکەن یاخود ڕێزمانی عەرەبی شەرح دەکەن.
- بەکارهێنانی قاموس: فێربوونی مانای وشەکان بە کوردی زۆر گرنگە چونکە ڕستە لە وشە پێکهاتووە و ئەگەر مانای وشەکان نەزانیت بە کوردی ئەوا ناتوانیت ڕستە دروست بکەیت یاخود لێی تێبگەیت، وە الحمدلله بە فەزڵ و منەتی الله تعالىٰ ئەم ڕێگایەمان بۆ فێرخواز ئاسان کردووە بەشێوەیەک زۆرترین وشەمان بۆ قاموسەکە زیاد کردووە و هەموو مانای وشەکانمان تۆمار کردووە کە فێرخواز دەتوانێت سوودی لێ وەربگرێت (فەرهەنگی الجامع عەرەبی کوردی).
- سەیرکردنی فیلم و چیرۆکی شەرعی: ئینتەرنێت فێربوونی زمانی عەرەبی ئاسان کردووە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت فێر بن، سەیرکردنی فیلم و چیرۆک یەکێکی ترە لەو ڕێگایانەی کە فێرخواز دەتوانێت لێیەوە فێری زمانی عەرەبی ببێت، بەتایبەتی ئەو فیلم و چیرۆکانەی کە تایبەتن بە فێربوونی عەرەبی، یاخود لەڕێگەی خوێندەوەی چیرۆکەوە کە بە شێوەی pdf بلاودەکرێتەوە، هەروەها موتابەعەکردنی ئەو کەناڵانەی قەواعیدی عەرەبی شەرح دەکەن یاخود چیرۆک و فیلم شەرعی بڵاودەکەنەوە.
بەشە گرنگەکانی قەواعیدی عەرەبی
پێویستە لەسەر فێرخواز کە ئەم بەشانەی قەواعیدی عەرەبی هەر لە سەرەتاوە فێر ببێت و لەبەری بکات و ڕاهێنانی لەسەر بکات لەڕووی دروستکردنی ڕستەوە.
- بەشەکانی کەلام؛ اسم، فعل، حرف.
- جۆرەکانی ڕستە.
- جیاوازی لە نێوان ڕستە و دەربڕینەکان.
- المسند والمسند إليه.
- المفعول به.
- الأسماء؛ لەڕووی تاک و کۆ و لەگەڵ الضمائر.
- سیفات.
- کاتەکانی فیعل.
- المبني للمعلوم والمبني للمجهول.
- الحال.
- پیتی الجر.
- أدوات الربط.
- زەرفەکانی شوێنی و کاتی.
- الحالات الإعرابية.
- التعريف والتنكير.
- ترتيب الكلمات.
- دوای فێربوونی ئەمانە، ڕستەیان لێ دروست بکە.
پیتەکانی زمانی عەرەبی
ژمارەی پیتەکانی زمانی عەرەبی ٢٨ پیتە، فێربوونی پیتەکان یەکێکە لەو بابەتانەی کە پێویستە لەسەر فێرخواز هەر لە سەرەتاوە فێریان بێت چونکە گەر پیتەکان نەزانیت ناتوانی قەواعید بخوێنی تەنانەت ناتوانی پیتێکیش بخوێنیتەوە.
- أ.
- ب.
- ت.
- ث.
- ج.
- ح.
- خ.
- د.
- ذ.
- ر.
- ز.
- س.
- ش.
- ص.
- ض.
- ط.
- ظ.
- ع.
- غ.
- ف.
- ق.
- ك.
- ل.
- م.
- ن.
- ه.
- و.
- ي.