تاوانە گەورەکان
تاوانە گەورەکان
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1_هاوەڵ و شەریك دانان بۆ خوای گەورە.
2_کوشـتنی کەسێك.
3_جادوو(السحـر).
4_نوێژ نەکردن.
5_نەدانـی زەکات.
6_بەڕۆژوو نەبوونـی ڕۆژێك لە مانگی ڕەمەزان بەبێ بیانوو.
7_وازهێـنان لە فەریزەی حەج لەگەڵ بوونـی توانادا.
8_دڵ ئێشانی دایك و باوك.
9_وازهـێنان لەخزم.
10_زیـناکردن.
11_نێربازی(اللواط).
12_ڕییا(سوو وەرگرتن).
13_خواردنی ماڵی هەتیوو زوڵم لێکردنیان.
14_درۆکردن بەناوی خوای گەورە و پێغەمبەرەکەی(️ﷺ).
15_پشت هەڵکردن لە کاتی جەنگدا.
16_فێل و ناپاکی و زوڵمی ئیمام لە ژێردەستەکانی.
17_لووتبەرزی(الکبر).
18_شایەتی دان بەدرۆ.
19_خواردنەوەی مەی(عارەق).
20_قومار کردن.
21تۆمەتبارکردنی ئافرەتانی داوین پاك.
22_شاردنەوەی دەسکەوت(الغنیمة)لەکاتی جەنگدا.
23_دزی کردن.
24_سوێندی بەدرۆ.
25_ستەم کردن.
26_گومرك یا باج وەرگرتن.
27_خواردنی ماڵی حەرام یان بەکارهێنانی بەهەرجۆرێ بێت.
28کەسێك خۆی بکوژێت.
29_درۆ کردن لەزۆربەی قسەکاندا.
30_دادوەری خراپ.
31_بەرتیل وەرگرتن.
32_خۆشوبهاندی ئافرەتان بە پیاونن و پیاوان بەئافرەتان.
33_بێ ئابڕوو ئەوکەسەیە کە خەڵکی بانگ دەکاتە لای خێزانی و ئەوکەسەیە دووکەس دەگەیەنێت بەیەکتر بۆ داوێن پیسی.
34_حەڵاڵ کەر و حەڵاڵ بۆکراو(مارەبەجاش).
35_خۆپاکنەکردنەوە لەمیز کە ئەوەش دروشمی گاورەکانە.
36_ڕیایی
37_فێربوون بۆ دونیاو شاردنەوەی زانست.
38_ناپاکی(الخیانة).
39_منەت کردن.
40_بەدرۆخستنەوەی قەدەر(التکذیب بالقدر).
41_گوێ گرتن لە خەڵکی وەئەوەی کەدەیشارنەوە.
42_دوو زمانی کردن و قسە هێنان و بردن(النمام).
43_نەفرەتکار.
44_ناپاکی و بەڵێن نەبردنە سەر.
45_بەڕاست دانانی جادووگەر و ئەستێرە ناس.
46_یاخی بوونی ژن لەمێردەکەی.
47_وێنە لەسەر جل و بەرگ و دیوار بەرد و پارەو هەموو شتەکانی تر،یەکسانە ئەگەر لە مۆم بێت یا هەویر یا ئاسن یا مس یاخوری یا هەرشتێکی تر،فەرمان ئەوەیە کە لاببرێت.
48_لێدان و شیوەن دڕێنی جل و بەرگ و تاشینی قژ و هەڵکەندنی و نزاکردن بە داد و هاوار لە کاتی بەڵاو موسیبەتدا.
49_لەسنوور دەرچوون و دەست درێژی کردن و خۆ بەزل زانین(البغي).
50_خۆبەگەورە زانین بەرامبەربە بێ نەوایان و خزمەتکاران و ژێردەستەو ئاژەڵدا.
51_ئازاردانی دراوسێ.
52_جنێو پێدان و ئازاردانی موسڵمانان.
53_ئازاردانی بەندەکانی خوای گەورە و دەستدرێژیکردنە سەریان.
54_درێژکردنی جل و بەرگ و سەڕواڵ بەمەبەستی شانازی و لەخۆبایی بوون و لووت بەرزی.
55_پۆشینی ئاوریشم و ئاڵتوون بۆ پیاوان.
56_یاخیبوونی کۆیلە.
57_سەربڕێن لەپێناو غەیری خوای گەوەردا.
58_دەربارەی کەسێك بەناو جگە لە باوکی خۆیەوە بانگ بکرێت وخۆی بزانێت.
59_دەمەقڕێ و مشت و مڕوو دژایەتی کردن.
60_ڕێگری کردن لە ئاوی زیادە.
61_تەرازوو بازیی و کەم کردن لە پێوانە و هاوشێوەی ئەوانە.
62_بێ باك بوون لە سزاو تووڕەیی خوای گەورە
63_نائومێدی و بێ هیوایی لە ڕحمەتی خوای گەورە.
64_وازهێنان لە نوێژ بەکومەڵ و ئەنجامدانی بە تەنها بەبێ بیانوو.
65_بەردەوام بوون لەسەر وازهێنان له نوێژی بەکۆمەڵ بەبێ بیانوو.
66_زیان گەیاندن لە وەسیەتدا.
67_فێل کردن.
68_ئەوکەسەی سێخوڕی بەسەر موسڵمانانەوە دەکات و بەدوای عەیب و عاریاندا دەگەرێت.
69_جنێو و تانەدان بە هاوەڵەکانی پێغەمبەر(️ﷺ).
70_برینی ڕێگا.
ئەوانەی باسمان کرد هەنێکیان لە ئیسلام دەن بەنە دەرەوە و کافر دەبی، بەڵام زۆرینەیان تاوانی گەورەن.